سەرکردەکانی حەشد لە پێشەوەی ئەو گرووپەن کە هەوڵی سوتاندنی بالیۆزخانەی ئەمریکا دەدەن
ئەمڕۆ سێ شەممە قەیس خەزعەلی سەرۆکی میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق و هادی عامری سەرۆکی میلیشیای بەدر لە پێشەوەی خۆپیشاندانەکانی بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا بوون لە بەغدا و هەروەها ئەبو مەهدی مەهەندس جێگری سەرۆکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و حەمید جەزائیری سەرۆکی میلیشیای خوراسان چوونە ڕێزی ئەو کەسانەی هەوڵیان دا بچنە نێو باڵیۆزخانەکە
شایەنی باسە کاروانی بەشداربوو لە ناشتنی تەرمی 25 چەکداری کەتیبەکانی حیزب اڵلە ئەوانەی لە هێرشە ئاسمانیەکانی ئەمریکا کوژران هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی سەوز و توانیان لــە هەموو بازگەکانی پشکنین تێپەڕن تا گەیشتنە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بەردبارانیان کرد و شایەنی باسە کەمێك پێشتر ماثیۆ موێلەر باڵیۆزی ئەمریکا و هەندێ لە کارمەندەکانیان لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ شوێنێکی نادیار دەرچوون
سەرچاوە : العربیە نێت