لەسەر داوای تورکیا ئاسایشی سلێمانی رێگری لە نمایش کردنی فیلمی (لەپێناو ئازادی)دا لە نێو سینەما سالم دەکات

 

لەگەڵ ئەوەی پێشووتریش لەسەر داواکاری تورکیا ئاسایشی سلێمانی چەند بارەگایەکی پارتی تەڤدەمی نزیک لە پەکەکەیان داخست، لە ئێستادا لەسەر داوای تورکیا ئاسایشی سلێمانی رێگری لە نمایشكردنی فیلمی “لەپێناو ئازادیدا” دەكەن، کە فلمێکە باس لە رووبەڕوو بونەوەی داگیر کاری تورکیا دەکات.

 

بڕیاربوو رۆژی سێشەممە فیلمی لە پێناو ئازادی نمایش بكرێت، بەڵام ئاسایش سینەما سالمی ئاگادار کردۆتەوەو کە نابێت فیلمەکە پیشان بدرێت و لەو بارەیەوە سینەما سالم- روونکردنەوەیەکی بڵاو کرەوەو ڕایگەیاندووە “دوای ئەوەی بڕیاربوو سینەما سالم لە شەوی سەری ساڵدا فیلمی “لەپێناو ئازادیدا”، لە دەرهێنانی ئەرسین چەلەك نمایش بكات، رۆژی، دووشەممە بە پاساوی ئاسایش و ئارامیی شار” لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ئاگادار كراینەوە كە “نابێت ئەو فیلمە نمایش بكرێت”.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە، “پێیان وایە ڕێگرتن لە هونەر و سینەما، هیچ بیانوویەك قبووڵ ناكات، تەنانەت ئەگەر پاساوی ئاسایش و ئارامییش بێت”.
ئیدارەی سینەما سالم جەختیكردوەتەوە، “فیلمی “لەپێناو ئازادیدا” گێڕانەوەی ڕووداوێكی گرنگی مێژوویی نیشتمانەكەمانە و لە ڕووی هونەرییەوە لە ئاستێكدایە، لە چەندین فێستیڤاڵی جیهانیدا بەشداریی كردووە”.

لە كۆتاییدا بەڕێوەبەرانی سینەماكە رایانگەیاندووە، رۆژی 9ی كانونی دووەم گفتوگۆیەكی كراوە ڕێكدەخەن لەسەر سانسۆر و لەمپەر خستنەبەردەم ئازادییەكان لە پایتەختی ڕۆشنبیریدا”.

فیلمی له‌ پێناو ئازادیدا گێڕانه‌وه‌ی 100 رۆژ گه‌مارۆدانی ناوچه‌ی سوری ئامه‌ده‌، له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیا له‌ ساڵی 2016، كه‌ تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌نجانی كورد له‌و شارۆچكه‌یه‌دا شه‌هیدبون.

Back to top button