بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك لە گرێ سپی سەربازێکی تورك کوژرا

 

ئەمڕۆ سێ شەممە لە دوای بریندار بوونی سەربازێکی تـورك لە شاری گرێ سپی لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات لە ئەنجامـی تەقینەوەی بۆمبێك و دواتــر گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ویلایەتی شانلی لە ئۆرفە بەهۆی سەختی برینیەوە گیانی لە دەست دا و هەروەها سەرچاوە ئەمنیەکانی تورکیا ئاماژەیان دا لـە دوای ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئـارام و تـا ئەمڕۆ پێکدانانەکانی نێوان هێزەکانی تورکیا و یەکینەکانی پاراستنی گەل بەردەوامی هەبووە

سەرچاوە : العربی 21

Back to top button