عەبدولمەهدی سزای توندتان دەدەین

 

دوای هەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداو هەوڵدان بۆ سوتاندنی بینای باڵیۆزخانەكە عادل عەبدولمەهدی لە پەیامێكی بۆ خۆپیشاندەران داوای پاراستنی بینای باڵیۆزخانەكە و كارمەندانی دەكات و دەڵێت هەركەس دەستی هەبێت لە هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا بە توندی سزای دەدەین

 

لە لایەكی دیكەیش دۆناڵد ترەمپ داوای پاراستنی گیانی كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق دەكات و دەڵێت دەبێت دەزگا ئەمنیەكانی بەغداد باڵیۆزخانەكە بپاڕێزن

 

هێرشەكانی ئەمریكا بۆسەر میلیشیا چەكدارییەكانی حەشدی شەعبی هۆكاری هەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكایە لە عێراق

Back to top button