حكومەتی هەرێم پابەندی یاسای بودجەی 2017 نابێت

خواكوڕك

لەگەڵ ئەوەی بودجەی سالًی 2017ی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران تێپەڕێندرا, حكومەتی هەرێم‌و بەغدا ئەم بودجەیە رەخنە دەكەن لە تازەترین چاوپێكەوتنی دا وتە بێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت:” ئەو بەشە بوودجە كەمەی بەغدا بەسەر هەرێمی كوردستانیدا سەپاندووە بەشی دابینكردنی بوودجەی مووچەخۆرانی هەرێم ناكات، بۆیە یاسای بوودجەی ساڵی 2017 بەهیچ شێوەیەك سوود بە هەرێمی كوردستان ناگەیەنێت و رەتیدەكەینەوە”.

سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێم بە ئاژانسی ئانادۆڵی توركی رایگەیاندووە: “حكوومەتی هەرێم بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات بە شێوەیەكی باشتر مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات, هەرچەند ئەكەر بەڵنی باشتر كردنی مامەلەشیان بدەن عێراق پابەندی رێككەوتنەكانی نابێت, بەنمونە ئێمە رێككەوتنی رۆژی 2 كانوونی یەكەمی 2014 بۆ ساڵی 2015 كرد پێیەوە بابەند نەبوون بۆیە هیچ گرەنتییەك نییە بۆ پابەندبوونی بەغدا بە رێككەوتنەكان لە رووی ئابوورییەوە لەگەڵ هەرێم”.

دزەیی گوتیشی:” لە پرۆژە یاسای بودجەی 2017 عێراق 17% داھاتی بەردەستی عێراق بۆ ھەرێمی كوردستان دیاری كراوە بەرامبەر رادەستكردنی رۆژانە 300 ھەزار بەرمیلی نەوتی كەركوك و 250 ھەزاری ھەرێمی كوردستان بە كۆمپانیای سۆمۆ. بۆ هێزەكانی پێشمەرگەش لە مادەیەكدا ئاماژە بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی لە بەشی هێزی وشكایی سوپای عێراق كراوە، بێ ئەوەی بڕەكەی یان ژمارەی هێزەكانی پێشمەرگە دیاری كرابێت.

هەر پەیوەست بە بودجەی 2017 لە سەروبەندی پەسندكردنی بودجە لە پەرلەمانی عێراق سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە روونكردنەوەكەدا بە دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆی بە ئاماژەپێدان بە بوونی 1.4 ملیۆن فەرمانبەر لە كەرتی گشتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئەو ژمارەیە لە بەغدا نزیكەی 730 هەزار كارمەندە و لە بەرامبەر رادەستكردنی 300 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێم، تەنیا 317 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دیاری كردووە‌، لەكاتێكدا مووچەی هەر مانگێكی فەرمانبەرانی هەرێم پێویستی 880 ملیار دینارە‌.

شایەنی باسە, داهاتی‌ گشتی‌ عیراق لە پرۆژە یاسای بودجەی‌ 2017 بە زیاتر لە 79 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە و پێویستە رۆژانە 3.75 ملیۆن بەرمیل نەوت ھەناردە بكات و‌ نرخی‌ هەر بەرمیلێكیش بە 42 دۆلار دەستنیشان كراوە و 11% كورتهێنانی هەیە.

Back to top button