60 هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵ خۆیان گەیاندۆتە هەولێر

قایمقامی قەزای ناوەنی هەولێر ، نەبەز ئیسماعیل بۆڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات ، بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی 2020 زیاتر لە 60 هەزار گەشتیار روویان لە هەولێر کردووە لیرەوە ساڵی نویی زایینی پیرۆز دەکەن .

 

بەشێک لە گەشتیاران لە وڵاتانی دراوسێ و بەشێکی بەرچاویش لە شاری بەغدا و شارەکانی تری عێراقەوە روویان لە پایتەختی هەرێمی کوردستان کردووە .

 

ساڵی 2020 جیاوازتر لە ساڵانی پێشوو لە هەولێر و هەرێمی کوردستان ڕەنگی داوەتەوەو هەموو وڵات چراخان و شادی و خۆشییە ، بەڵام ساڵانی پێشوو بە هۆی قەیران و شەڕی داعش ئەو مەراسیماتە ڕەنگدانەوەیەکی وای بە خۆوە نەدەبینی .

 

ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلانێکی تایبەت ڕازاندنەوەی شەقامەکانی کردۆتە دیاردەیەک کە هەموو گەشتیاران بە خۆشیەوە باس لەو دیمەنانە دەکەن .

هەولێر
Back to top button