پێنتاگۆن : بۆ هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر باڵیۆزخانەکەمان وڵامی توندمان دەبێت

هەر ئێستا پێنتاگۆن رایدەگێنێت ، هێزێکی تایبەتیان لە دەورووبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز جێگیر کردووە .

 

ئەو هێزەفەرمانی تەقەی ڕاستەوخۆی پێیە بۆ هەر جۆرە گێرەشێوێنی و هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا .

 

هەر لەمبارەوە ، ڕاگەیاندنە عێراقیەکان ئاشکرایان کردووە ، یەکەیەکی مارێنزی ئەمریکی  سەربازگەی ( عەین ئەسەد ) ی جێهێشتووەو خۆیان گەیاندۆتە شاری بەغدا و ناوچەی سەوز .

 

لە ڕێگەی پەیامێکی ڕاستەوخۆ بە بڵیندگۆ هۆشداری دراوەتە خۆپیشاندەران و پێیان گوتراوە ، هەرکەس نزیک بیتەوە دەکوژرێت .

 

هاوکاتیش فرۆکەو کۆپتەری شەڕکەر لە سەر باڵیۆزخانە خەریکی چاوەدێری دۆخەکەن

Back to top button