باشترین ڕێنمایى تا له‌م وه‌رزه‌ نه‌خۆش نه‌كه‌ویت

توش بونت به‌سه‌رما و هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا له‌م وه‌رزى سه‌رمایه‌دا زۆر خێرا دووچارى ده‌بیته‌وه‌ و له‌شت بێ هێز ده‌كات ، به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دایه‌ چۆن ڕێگرى بكه‌یت له‌ توش بونت به‌ سه‌رما و هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا .
باشترین ڕێنمایى بۆ وه‌رزى سه‌رما :-
• پێویسته‌ خۆراكى مزره‌مه‌نى بخۆیت ڕێگرى سه‌رما بوونت ده‌كات وه‌كو لیمۆ ، پرته‌قاڵ، بروكلى ، ترشى ، ته‌ماته‌ ، سندى  و نارنج.
• له‌م وه‌رزه‌ هه‌وڵ بده‌ خۆراكى ته‌ندروست زۆر بخۆیت .
• هه‌وڵ بده‌ له‌ وه‌رزى سه‌رما زۆر له‌به‌ر تیشكى خۆر دابنیشیت ، هه‌موو به‌كتریاى له‌ش له‌ناو ده‌بات .
• خواردنى سیر زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ ، چونكه‌ مادده‌ى ئه‌لیسین تێدایه‌ كه‌ به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات و ڕێگرى سه‌رما بوونت ده‌كات.
• شه‌وانى زستان له‌ شه‌ش كاتژمێر زیاتر بخه‌وه‌ چونكه‌ له‌ نه‌خۆش كه‌وتن دوورت ده‌خاته‌وه‌ .
Back to top button