به‌ڤیدیۆ .. ئه‌مریكا هێزێكی سه‌ربازی له‌ كوه‌یته‌وه‌ ره‌وانه‌ی به‌غدا كرد

هێزه‌كانی پیاده‌ی ده‌ریایی ئه‌مریكی تایبه‌ت به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی له‌ عێراق، بۆ پاراستنی كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غداو گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیانی ئه‌مریكی بڵاو كرانه‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به‌ سی ئێن ئێنی راگه‌یاندووه‌ كه‌ سوپای ئه‌مریكا دوو هێلیكۆپته‌ری له‌ جۆری ئه‌پاتشی ره‌وانه‌ كردووه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: سوپای ئه‌مریكا به‌شێكی بچووك له‌ هێزه‌كانی پیاده‌ی ده‌ریایی له‌كوه‌یته‌وه‌ بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ره‌وانه‌ كردووه‌.

https://youtu.be/qZw170Bnf_c?t=24

Back to top button