شەپۆلێكی بەفربارین شارەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بە پێی پێشبینییەكانی كەش و هەوا هەفتەی داهاتوو لە شەپۆلێكی سارد و بەفراوی روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و پێشبینی دەكرێت بەشێكی ناوشارەكان بەفر بارین بیگرێتەوە.

بە پێی زانیاریەكانی “کەش و ھەوای ھەرێمی کوردستان” كە لەلایەن ژمارەیەك شارەزای بواری كەشناسی بەڕێوە دەبرێت لە “رێکەوتی ٥/١/٢٠٢٠ بەفربارین سەنتەری زۆرێک لەشارەکان و قەزاو ناحیەکان دەگرێتەوە بەرێژەی جیاجیا لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ، ئاستی جێگیربوون ٧٠٪‏”.

هاوكات بە پێی پیشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، هاوكات پێشبینی بارینی باران دەكرێت لە بەشێك لە ناوچەكان.
Back to top button