داعش ملیۆنێك دۆلاری بۆ كوشتنی كچە پێشمەرگەیەك تەرخان كرد

خواكوڕك

لەدوای ئەوەی كچە كوردێك لە ئەوروپا گەڕایەوە كوردستان بۆ بەشداری كردن لە شەڕی دژ بەداعش لە باشوری‌و رۆژئاوایی كوردستان شەڕی داعشی كردووە, لەبەرامبەریدا چەكدارانی داعش بۆ كوشتنی ئەو كچە پێشمەرگەیە، خەڵاتێكی یەك ملیۆن دۆلاریی تەرخانكردووە.

ماڵپەڕی وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، جوانا باڵانی، كچە پێشمەرگەی خاوەن ڕەگەزنامەی دانیماركی، لە دانیماركەوە گەڕاوەتەوە بۆ شەڕی دژ بە داعش و بەشداریی كردوووە لە شەڕی دژ بە چەكدارەكانی داعشدا, ئەم كچە  تەمەنی ٢٣ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٤دا دەستی لە خوێندنی زانكۆ لە وڵاتی دانیمارك هەڵگرتووە و بڕیاریداوە بۆ شەڕ لە دژی چەكدارەكانی داعش بێتەوە بۆ كوردستان.

مالپەڕەكەی وەزارەتی پێشمەرگە دەشتوسێت:” جوانا باڵانی لە دوای گەڕانەوەی بۆ شەڕی دژ بە داعش، چووەتە ڕۆژئاوای كوردستان و لە ڕیزی یەكینەكانی پاراستنی ژن  (یەپەژە)دا بەشداریی شەڕی لە دژی چەكدارەكانی داعش كردووە, هەروەها ماوەی چەند مانگێكیش هاتووەتە باشووری كوردستان و لە ڕیزی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستاندا شەڕی لە دژی چەكدارەكانی داعش كردووە هەر ئەومەش وایكردووە چەكدارەكانی داعش بۆ كوشتنی ئەو كچە پێشمەرگەیە خەڵاتێكی یەك ملیۆن دۆلاری تەرخان بكەن و بەپێی ئەو زانیاریانەی لەو ماڵپەڕەدا بڵاوكراوەتەوە، داعش بڕیاریداوە ملیۆنێك دۆلار بە هەر كەسێك بدات كە ئەو كچە پێشمەرگەیە شەهید بكات.

شایەنی گوتنە:” پێشتر میدیاكان بڵاویانكردبووە، چەكدارەكانی داعش زۆر لەوە دەترسن بە دەستی كچانی پێشمەرگەو ژنە شەڕڤانان بكوژرێن، چونكە بە پێی بڕوای ئەو چەكدارانە هەر چەكدارێكیان بە دەستی ژنە شەڕڤان و كچە پێشمەرگە بكوژرێت ئەوان ناچێتە بەهەشتەوە.

 

 

 

73e38efc136d8575aa71 1406f28a86864077780d55900f44a755 16328

Back to top button