مووچه‌ی خانه‌نشینی پله باڵاكان له لیوا به‌ره‌و سه‌ره‌وه كه‌م ده‌كرێته‌وه
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رایدهگهێنێت ، ئێمه ڕاپۆرتی خۆمان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ته‌واو كردووه و مووچه‌ی پێشمه‌رگه كه‌م ناكرێته‌وه. ته‌نیا مووچه‌ی خانه‌نشینیی پله باڵاكان له پله‌ی لیوا به‌ره‌و سه‌ره‌وه كه‌م ده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش به چه‌ند مه‌رجێك.
سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندووه ، دوای میوانداریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازییەوە ڕاپۆرتی خۆمان ئاماده كرد و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانمان كردووه و پڕۆژه‌كه له لایه‌ن حكوومه‌تەوە زۆر باش ئاماده كراوه و تێبینیی وامان له‌سه‌ری نه‌بوو، چونكه زۆری دادپه‌روه‌ری تێدایه، بۆیه هیچ گۆڕانكاریمان تێدا نه‌كرد.
هه‌ركی راشیدهگهێنێت ، له‌و پڕۆژهیەدا مووچه‌ی پێشمه‌رگه كه‌م ناكرێته‌وه، ته‌نیا مووچه پله باڵاكان كه له پله‌ی لیوا بۆ سهرهوەن، مووچه‌یان كه‌م ده‌كرێتەوە، ئه‌ویش به چه‌ند مه‌رجێك، ئهوانەی به نایاسایی خانه‌نشین كرابن، یاخود خزمه‌تیان وه‌كو پێویست نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا مووچه‌ی خانه‌نشینییه، چونكه پڕۆژه‌كە تایبه‌ته به مووچه‌ی خانه‌نشینی.