هۆشداری هێزەکانی مارێنزی ئەمریکا ، حەشدی بە چۆک داهێنا
لە دوای هۆشداری هێزەکانی مارێنزی ئەمریکی ، حەشدی شەعبی داوا کارییەک ئاراستەی لایەنگرانی خۆی دەکات
لە دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێزی مارێنزی ئەمریکی جێگیر کراو لە باڵیۆزخانەی ئەریکی لە ناوچەی سەوز ، هۆشداری دایە خۆپیشاندەران و کاتژمێرسفری دیاریکرد بۆ تەقەی ڕاستەوخۆ ، فەرماندەیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ڕاگەیەندراوێک ئاراستەی لایەنگرانی خۆی دەکات .
لەو ڕاگەیەندراوەدا حەشدی شەعبی داوا لە لایەنگرانی خۆی دەکات رێز لە بڕیارەکانی حکومەتی بەغدا بگرن و بەردەم باڵیۆزخانەکەی ئەمریکا چۆڵ بکەن .
پێشتر حکومەتی عێراقی ڕایگەیاندبوو پاراستنی باڵیۆزخانەکان بە پیی ڕێکەوتنی ( ڤێیەننا ) ئەرکی حکومەتە پارێزگاری بکات .
لە پەیامەکەدا هاتووە ، دەنگی جەماوەر گەیشتەوە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و ئیتر پێویست ناکات بەردەوام بن لە هەڵکوتانە سەر بەڵیۆزخانەی ئەمریکا .
سەرچاوەی هەواڵی تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک هاوکات ە بەغداوە پەی ڕاگەیاندین ئەو بڕیارەی حەشد بۆتە هۆی دووبەرەکی لە نێوان خۆپیشاندەراندا و لە ئێستادا بەشێکیان بڕیاریان داوە بەردەوام بن لە هێرش و مانەوە لە بەر دەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا .