ئەمریکا داوای ڕادەستکردنی چوار سەرکردەی حەشدی شەعبی دەکات

نوێنەرێکی عێراقی ئاشکرای دەکات ، ئەمریکا بە هەڕەشەیەکی تەواوەوە داوای ڕادەست کردنی 4  سەرکردەی حەشدی شەعبی دەکات ، کە بە هاوئاهەنگی لە گەڵ ئێران دەستیان هەبووە لە هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق

 

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن ئەمریکا داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراقی کردووە ” قەیس خەزعەلی ” ، حامد جەزائیزی ، فاڵح فەیاز ، ” هادی عامری ” و ئەبومەهدی مەهەندیس یان ڕادەست بکەن .

 

ئەم داواکاریە لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی عێراقی تووشی شەڵەژان کردووەو بۆتە هۆی دووبەرەکی لە نێوان سەرکردایەتی  سیاسی عێراقی

Back to top button