سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر دۆخی هەنووکەیی عێراق ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە .
لەوڕاگەیەندراوەدا ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئاماژەدان بە توند و تیژیەکان و هەڵکوتانە سەر بەڵیۆزخانەی ئەمریکا و کەسایەتیە دیپلۆماتکارەکان بە مەترسییەکی جدی ناو دەبات ، وێڕای ئەوەی پەی وایە خۆپیشاندانی هێمنانە مافی هاووڵاتیانی عێراقە .
دەقی ڕاگەیاندراوەکە
گردبوونه‌وه و خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيانه مافێكى ده‌ستوورييه، به‌ڵام به‌كارهێنانى توندوتيژى و په‌لاماردان و ڕه‌فتارى نابه‌رپرسانه‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵيۆزخانه و نێرده ديپلۆماتييه‌كان، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره. به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواييه و په‌لاماردانى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا ده‌ڕوانين كه كارێكى به ته‌واوى قبووڵنه‌كراو و ڕه‌تكراوه‌يه و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراق ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.
ئه‌مه‌ريكييه‌كان هاوپه‌يمان و دۆستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانن و هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى بوون له ڕزگاركردنى عێراق و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تيرۆرستانى قاعيده و داعشدا. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان، هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
نێرده‌ى وڵاتان و ديپلۆماتكاران ميوانى عێراقن و ده‌بێ پارێزراو و ڕێزلێگيراو بن. داوا له لايه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆيان له پاراستنيان جێبه‌جێ بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن په‌لامارى باڵيۆزخانه و دامه‌زراوه و نێرده ديپلۆماتييه‌كان بدرێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
1/1/2020