عێراق بەئەگەری زۆرەوە رووبە ڕوی سزا نێودەوڵەتیەکان دەبێتەوە
هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتان بە تایبەت ئەمریکا گاڵتەچاری نییەو رەوەندی دیپلۆماسیەتی جیهانی لە عێراق بە ئاقارێکی مەترسیداردا دەڕوات .
عەدنان زەرفی سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی نەسر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وێرای هۆشداری روونیشیدەکاتەوە ، بە تایبەت بەشداری سەرکردایەتی حزبەکان و کەسایەتیە ناسراوەکانی عێراقی لەم هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا کاریگەری زۆر نەرێنی دەبێت .
وەک لە وێنەکاندا دەبیندرێن لە کاتی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا هەر چووار داواکراوەکەی ئەمریکا وەک فالح فەیاز ، ئەبومەهدی موهەندیس ، هادی عامری و قەیسخەزعەلی دەبیندرێن .