یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە ساڵی نوێدا دەبەسترێت

 

لە دوای تەواو بوونی کۆنگرەی چوارەم ، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی سەرکردایەتی  یەکێتی نشتیمانی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دەست پێبکات .

 

بە پێی زانیاریەکان ئەم کۆبوونەوە لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت و مستەفا چاوەڕەش وەک بە تەمەنترین ئەندام ، سەرۆکایەتی دانیشتەکە دەکات .

 

لە کۆنگرەی چوارەمی ئەو حزبەدا لە مانگی ڕابردوو بەڕێوە چوو 121 کەس بۆ ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی دیاری کران .

Back to top button