کۆسرەت ڕەسوڵ پێرۆزبایی ساڵی نوێی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات
کۆسرەت ڕەسوڵ لەم پەیامەدا وێڕای ئاراستە کردنی پەیامی پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی زایینی جەخت لە یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی هەموو لایەنەکانی سیاسی کوردستان دەکاتەوە
دەقی پەیامەكە
بەڕێز: مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەوەی هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی زایینی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابت و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەم و ئاواتەخوازم ساڵی تازە ساڵی بەدیهاتنی خەونەكانی گەلەكەمان بێ.
ئەم بۆنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانم جەخت لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوانمان بكەمەوە بە ئامانجی خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و زاڵبوون بەسەر قەیرانەكان، هاوكات بەیەكدەنگی و یەكگوتاری نێوان سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان هەوڵی جدی بدەین بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستووری و دیموكراتییەكانمان لە عێراقی فیدرالدا.
دووبارە هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی زایینتان پیرۆز بێ.
كۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی