ئه‌مریكا بالیۆخانه‌ی خۆی له‌ به‌غدا داخست و كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ده‌بێته‌ شوێنگره‌وه‌ی بالیۆزخانه‌كه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و لایه‌نگرانی ئه‌و گرووپه‌ ملیشیایه‌ هه‌لیان كوتایه‌ سه‌ر بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بالیۆزخانه‌یان سوتاند و ئاڵا و دروشمه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیان له‌سه‌ر كونسولخانه‌كه‌ هه‌لواسی ، ئه‌مریكا بڕیاریدا كه‌ بالیۆزخانه‌ی خۆی له‌ عێراق دابخات.

به‌ پێی به‌یاننامه‌یه‌كی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ئاشكرا كراوه‌ كه‌ بالیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا تەواوی کارەکانی ڕاگرت داوادەکات ئەوەی کاریکی هەبێت سەردانی کۆنسوڵخانەی هەولیر بکات، تاكو كاتێكی نادیار بالیۆزخانه‌كه‌ داده‌خرێت.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كاره‌كانی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێن.

Back to top button