ئه‌مریكا هێڕشی دیكه‌ی ئاسمانی ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هێڕشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی حزبولڵایی عێراق كه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێن وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هێڕشه‌ی كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن له‌ كه‌ركووك كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگیر كراوه‌، له‌ ئاكامدا نزیك به‌ 30 چه‌كداری میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی كورژران و 38 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، كه‌ بووه‌ هۆی هه‌لكوتینه‌ سه‌ر بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوون ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شی هێڕشی دیكه بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات.

 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا: رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشی ئاسمانی دەکەینەسەر ناوەندی ئەو هێزانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیگیری دەکرێن، له‌ نێو خاكی عێراق و سوریا.

هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی باڵای عێراقیش به‌ ئاژانسی سپۆتینكی راگه‌یاندووه‌ كه‌ئه‌مریكا له‌ سه‌ر ئاستی سه‌ربازی و سیاسی هۆشداری داوه‌ته‌ حكومه‌تی عێراق و میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ هه‌ر كارێكی نا به‌ر پرسیارانه‌ به‌رامبه‌ر بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ هێڕشی دیكه‌ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و هێڕشه‌كه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌.

.

Back to top button