شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: 8 وڵاتی دیكه‌ بالیۆزخانه‌یان له‌ به‌غدا داده‌خه‌ن و ده‌یگوازنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان

 

دوای ئه‌وه‌ی میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی هێڕشیانكرده‌ سه‌ر بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق به‌شێكی بالیۆزخانه‌كه‌ سوتا به‌ هۆیه‌وه‌ ئه‌مریكا بڕیاریدا كاره‌كانی بالیۆزخانه‌ی خۆی بگوازێته‌وه‌ هه‌وللێر، له‌ ئێستادا ژماره‌یك وڵاتی دیكه‌ی جیهان له‌ هه‌ولی گواستنه‌وه‌ی كاره‌كانی بالیۆزخانه‌كانیانن بۆ هه‌رێمی كوردستان
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت بڵاویکردەوە، له‌ دوای په‌لاماره‌كانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا، به‌شێك باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان بیر له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، كارو چالاكییه‌كانیان بگوازنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌كاركردن بكه‌ن
.ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ رایگەیاندوە، “به‌شێك له‌ باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی جیهان له‌ئێستادا و به‌هۆی مه‌ترسی هێرشكردنه‌ سه‌ریان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌، بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كارو چالاكیه‌كانیان بۆ هه‌ولێر بگوازنه‌وه‌”. ئاماژەی بەوەشکردوە، “باڵیۆزخانه‌كان بیانوی نه‌بونی سه‌قامگیری ئه‌منیان بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ هه‌ولێر هێناوه‌ته‌وه‌و دەڵێن، مه‌ترسی هه‌یه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا هێرشبكرێته‌ سه‌ر ئه‌وانیش”

هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیك 8 وڵاتی دیكه‌ بالیۆزخانه‌یان له‌ عێراق داده‌خه‌ن و كاره‌كانیان ده‌گوزنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان

Back to top button