گراهام: دهبێت ئێران باجی هێڕشهكهی سهر كونسولخانهی ئهمریكا له بهغدا بدات

سیناتۆرێكی دیاری ئهمریكا شانازی بە هەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکا دەکات، لەبەرامبەر رووداوی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، کە لهوبارهیهوه پەیامی هۆشداری ئاڕاستەی حکومەتی ئێران کردووه.
لیبدسی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکانی ئەمریکا لەتویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، شانازی دەکەم بە هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە وەستانهوه بهرانبهر مەترسیەکانی سووتانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و رێگەی نەدا بەغدا ببێت بە بنغازیای دووەم. یازدهی ئەیلولی ساڵی دوو ههزارو دوازده لەسەردەمی دەسەڵاتی باراک ئۆباما، کاتێک ھێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بنغازی، کریستۆڤەر ستیڤنس، باڵیۆزی ئەوکاتەی ئەمریکا کوژرا.
گراهام هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت، بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئامانجەکانتان بکەن، ئەو دەوڵەتەی داهاتەکەی پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت دەبێت زۆر هۆشیاربێت لەمامەڵەکانیدا. ئەوەشی خستوەتەڕو، ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا، دەبێت بەرپرسیارێتی ئەو کارانەیان هەڵبگرێت و باجهكهی بدهن.