وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا: پشتگیری ئه‌مریكاین و ئیدانه‌ی هێڕشی سه‌ر بالیۆزخانه‌كه‌یان ده‌كه‌ین له‌ عێراق

 

دوای ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌لی كوتایه‌ سه‌ر بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ فه‌ره‌نسا به‌ توندی هێرشی هه‌زاران خۆپیشانده‌ری لایه‌نگری ئێران بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا پرۆتستۆ ده‌كات و هاوسۆزی ته‌واوی خۆی بۆ ئه‌مریكا پێشان ده‌دات.

فلۆرانس بارلی وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا كه‌ شه‌وی سه‌ری ساڵی له‌گه‌ڵ تیمی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی فه‌ره‌نسا له‌ گه‌رووی هورمز به‌سه‌ربرد دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ فه‌ره‌نسا به‌ توندی هێرشه‌كان دژ به‌ پێگه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عیراق و هه‌وڵی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق به‌ توندی پرۆتستۆ ده‌كات.

گوتیشی فه‌ره‌نسا هاوسۆزی ته‌واوه‌تی خۆی بۆ ئه‌مریكا دووپات ده‌كاته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت فه‌ره‌نسا هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئه‌مریكایه‌ له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ عیراق و سووریا بێجگه‌ له‌وه‌یش له‌ عیراق هێزی هه‌یه‌ مه‌شق و ڕاهێنان به‌ هێزه‌كانی عیراق و پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن.

Back to top button