لە پێش منداڵ و هاوسەرەکەی، ئەفسەرێکی سوری لە ئیستەنبول سەر بڕا

 

فەرماندی پێشووی ئەنجوومەنی سەربازی شاری دێرلزور ئیسماعیل مەلا عەمیر بەیانی ڕۆژی سێ شەممە بە شێوەیەکی دڕندانە سەربڕا لە شاری ئیستەنبول و لەم بارەیەوە چالاکوانانی سوریا ڕایانگەیاند کەوا بکـوژ بـرا زای مەلا عەمیرە و لە پێش چاوی هاوسەر و کچە 3 ساڵانەکەی سەری لە لاشەی جیاکردەوە

مەعاز خەتیب سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتیمانی سوریا سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەقیدی فڕۆکەوانی تەمەن 52 ساڵ کرد و لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە ئەمنیەکان دەستگیرکردنی بکوژیان ڕاگەیاند و شایەنی باسە مەلا عەمیر لە ساڵی 2012 جیابوونەوەی خۆی لە هێزەکانی ڕژێمی سوریا ڕاگەیاند و لە دوای داگیرکردنی دێرلزور لەلایەن داعشەوە خۆی و هاوسەر و منداڵەکانی لە شاری ئۆرفای تورکیا ماوەیەك مانەوە و دواتـر لە ئیستەنبول نیشتەجێ بــوون

سەرچاوە : الحدث نێت

Back to top button