سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی: پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێر ئه‌مریكا ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ راده‌ست بكات كه‌ هێڕشی كرده‌ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شد. له‌ كاتێكدا بۆردوومانه‌كه‌ له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێڕشه‌كه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن له‌ كه‌ركووك كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگیركراون، هێڕشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی حزبوللای عێراقی سه‌ر به‌ ملیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی و له‌ ئاكامدا جگه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی و هه‌لكوتینه‌ سه‌ر بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی داوا ده‌كات ئه‌مریكا ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ راده‌ست بكات كه‌ هێڕی كردۆته‌ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شد

حامد الجزائری سەركردەی (سەرایا خۆراسانی) : پێویستە ئەمریكا لەماوەی 48 كاتژمێردا ئەو فڕۆكەوانانە ڕادەست بكات كە بۆردمانی بارەگاكانی حەشدی شەعبییان كرد لە سوریا و عێراق. ئەمەش لە كاتێكدایە كە بوردوومانی حشدی شەعبی لە رێگایی فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوان ئەنجام دراوە.

لێدوانه‌كانی ئه‌و سه‌ركردیه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ كاتێكدا هات كه‌ ماوه‌ی دوو رۆژه‌ چه‌كدارانی حه‌شد و لایه‌نگرانی گرووپه‌ میلیشاكانی عێراق كه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێن، گه‌مارۆی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان داوه‌ و دوو ده‌روازه‌ی بالیۆزخانه‌كه‌یان سوتاندوون.

Back to top button