عێراق دەبێ ۱۰۰ ملیۆن دۆڵار بداتە ئەمریکا وەک قەرەبووی سوتانی دەرگای بالیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
دوای ئەوەی چەکدار و لایەنگرانی حەشدی شەعبی هەلیان کوتایە سەر بالیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، و دەرگای دەروازەی بالیۆزخانەکەیان سوتاند لەبەرامبەردا ئەمریکا داوای قەرەبوو کردنەوەی بالیۆزخانەکە لە لە حکومەت دەکات.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردۆتەوە لەسەر داوایی ئەمریکا، عیراق ۱۰۰ملێۆن دۆلاردەبێت بداتە ئەمریکا چونکە دەرگای باڵوێزخانەکەیان سوتاندوە تێچوی دەرگاکە ٤۸ملیۆن دۆلارە.
شایەنی باسە دوای بۆردوومانی پێگەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا، گرژی زیاتر کەوتە نێوان ئەمریکا و میلیشاکانی نزیک لە ئێران.