لیمۆ باشترینه بۆ هه‌وكردنى قوورگ و لوت
خواردنى لیمۆ یان ئاوى لیمۆ زۆر گرنگه بۆ وه‌رزى سه‌رما و زستان ، چونكه ڕێگرى سه‌رما بونت ده‌كات و نایه‌ڵێت توشى ئه‌نفلۆنزا بیت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه توشى هه‌ڵامه‌ت و قورگ ئێشه و سووربوونه‌وه‌ى قورگ ده‌بن ده‌توانن لیمۆیه‌ك ئاوه‌كه‌ى بگرن و بیخۆن .
هه‌ربۆیه له‌م وه‌رزه هه‌وڵ بده كاتێك توشى هه‌ڵامه‌ت و هه‌وكردنى قورگ و لووت ده‌بیته‌وه و یان سووربوونه‌وه‌ى لوت و هه‌ست كردن به‌دروست بوونى برین له‌ناو قورگ و ده‌م باشتر وایه لیمۆیه‌ك بخۆیت ، یان پیاڵه‌یه‌ك ئاوى لیمۆ بخۆیته‌وه ڕزگارت ده‌كات له‌و هه‌موو به‌كتریا و ههووكردنى قورگ و لووت .
ئه‌وه‌شت بیر نه‌چێت لیمۆ ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین “سى” كه پێست جوان ده‌كات و په‌ستانى خوێن داده‌به‌زێنێت.