ئه‌و هۆكارانه‌ى منداڵ توشى نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان ده‌كات

منداڵ له‌ته‌مه‌نى “10” ساڵییه‌وه قه‌ڵه‌و بوون و زیادبوونى كێشى له‌شى هۆكارێكه بۆ توش بوونى به‌زۆر نه‌خۆشى چونكه به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێنى و ڕێژه‌ى شه‌كره‌ى له‌منداڵدا زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاده‌ى كێشى له‌شى .
هه‌ربۆیه پێویسته دایكان و باوكان ئاگادارى ئه‌و ژه‌مه خۆراكییانه بن كه منداڵه‌كانیان زیاتر ده‌یخۆن .
به‌تایبه‌تى شه‌وان پێش نوستن ڕێگرى بكه له زیاده خۆرى منداڵه‌كه‌ت چونكه ئه‌و خۆراكه ده‌بێته هۆى كۆبوونه‌وه‌ى چه‌وورى له‌له‌شدا به‌تایبه‌تى ورگ .
مه‌هێڵه شه‌وان منداڵه‌كه‌ت ژه‌مه خۆراكى ئاماده‌كراوى خێرا بخوات چونكه چه‌وورى له‌ش زیاد ده‌كات و قه‌ڵه‌وى ده‌كات .
كاتێك به‌دیار تیڤییه‌وه منداڵه‌كه‌ت داده‌نیشێت یان به‌دیار مۆبایل و ئایپاده‌وه مه‌هێڵه زیاخۆرى بكات له‌ژه‌مه خۆراكییه‌كانیدا .
ڕێگرى بكه له‌منداڵه‌كه‌ت كه دواى نان خواردن بخه‌وێت ، چونكه ئه‌و ژه‌مه خۆراكه‌ى خواردویه‌تى هۆكارێكه بۆ توش بونى به شه‌كره و په‌ستانى خوێن ، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ریدا بخه‌وێت.