شەیما ئەلحاج: ڤیدیۆی سەماکەی سڕییەوە

هونەرمەندی میسڕی شەیما ئەلحاج ئەو ڤیدیۆیەی خۆی سڕییەوە کە تێیدا بە مۆسیقای گۆرانیەک سەما دەکات.

لە ڤیدیۆکەدا شایما حاج بە مۆسیقای گۆرانی خانمە هونەرمەدی میسڕی “ڕوبی” سەما دەکات.

ئەو ڤیدیۆیەی شەیما حاج کە لە تۆڕی ئینستاگرامی خۆی بڵاویکردبووەوە کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە و چەندین کۆمێنتی “نەرێنی” لەسەر نوسرا.

پێشتریش ئەم هونەرمەندە لەناو وڵاتەکەیدا و هەر لەم ساڵدا بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی دیکەیەوە ڕووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە.

 

Back to top button