حیزبوڵڵا: عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڵێنی داوه كار بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بكات

حیزبوڵڵا عێراق رایگه‌یاند، چه‌كداره‌كانیان له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا پاشه‌كشه‌یان كردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی پێیداون به كاركردن بۆ داڕشتنی یاسایه‌ك بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی دیكه‌ی بیانی له وڵات‌دا.
حزبوڵڵای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه دراوه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای له حزبوڵڵا كردووه چه‌كدار و لایه‌نگرانیان شوێنی گردبوونه‌وه‌كانیان بگۆڕن و به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بكشێنه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر كاركردن بۆ داڕشتنی یاسایه‌ك بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی بێگانه له وڵات‌دا.
حزبوڵڵا ئه‌وه‌یشی راگه‌یاندووه كه له هه‌فته‌ی داهاتوو چاودێری كاره‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستكردن به داڕشتن و ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان، ئه‌مه‌یشی وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خوێنی شه‌هیدان له‌قه‌ڵه‌مداوه.
رۆژی سێشه‌ممه، ده‌یان خۆپیشانده‌ر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و ئاگرییان له دوو ده‌رگای ده‌روازه‌ی باڵیۆزخانه‌كه و كامێراكانی چاودێری و شوێنی پێشوازیی سه‌ردانیكه‌رانی باڵیۆزخانه‌كه به‌ردا.
خۆپیشانده‌ران هۆكاری هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر باره‌گاكانی حزبوڵڵا عێراق له پارێزگای ئه‌نبار.
دوێنێش خۆپیشانده‌ران به‌ته‌واوه‌تی له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه كشانه‌وه و ناوچه‌كه‌یان چوڵكرد.