زانكۆ بورهان: دیار نامێنێت کە پێشتر گوتبووی لاهوور جەنگی دەمکوژێت

چه‌ند ڕۆژێكه‌ دەنگۆی کوژرانی ڕۆژنامەنووسێك بە ناوی زانکۆ بورهان بڵاو دەبێتەوە کە پێشتر لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ئاشکرای کردبوو، لە لایەن لاهوور جەنگی، یەکێك لە خیانه‌تكارانی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە هەڕەشەی کوژرانی لەسەرە.

رۆژنامەنووس زانكۆ بورهان لە ماوەكانی رابردوودا چەند بابەتێكی بەڵگەیی و ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە كە بەهۆی ئاشکراکردنی چەند کارێک، لاهوور جەنگی شەرمەزار بوو، بەم هۆیەوە دوای ماوەیەك رۆژنامەنووسەكە لە لایڤێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك)دا ئاشكرای كرد كە لاهوور جەنگی هەڕەشەی كوشتنی لێ كردووە.

زانكۆ بورهانی رۆژنامەنووس لە لاایڤەكە دەڵێ: هەر كاتێك كوژرام، تیرۆر كرام، لەناوبرام، هەرچیم بەسەرهات، بزانن كە بكوژی من لاهوور جەنگییە، دووبارەی دەكەمەوە لە ئێستاوە ئەوە لە زاری خۆمەوە ببیستن.

لە دوای ونبوونی زانکۆ بورهان و بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کوژرانی، ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پێگەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی زانکۆ بورهانیان کردووە.

 

00:12
00:17

 

ئەلبوومی وێنەکان

 

Back to top button