كهشناسی ههرێم: لهم ناوچانه بهفر دهبارێت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 14 و سلێمانی و دھۆك 11 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.