بەبەڵگەوە، نیوەی شاری سلێمانی لەسەر نەوشێروان مستەفا و گۆڕان تاپۆكراوە
خواكوڕك
بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی دەستی خواكوڕك كەوتووە 122 دۆنم زەوی لەناو شاری سلێمانی لەسەر نەوشێروان مستەفا و گۆڕان و كۆمپانیای وشە تاپۆ كراوە كە كۆی ئەو زەویانە موڵكی گشتین و لەچوارچێوەی ماستەر پلانی پارێزگای سلێمانی رەگەزی ئەو زەویانە باخی گشتی و دارستانە.
بەگوێرەی بەڵگەنامەكە بۆ هەر دۆنمێك زەوی بڕی 750000 خەملێنراوە بە پارە و كۆی زەویەكە 122 دۆنم لەناو شاری سلێمانی كە زیانی گەیاندووە بە سەروەتی سلێمانی و بۆتە هۆكاری تێكدانی تەواوی پرۆژەكانی ماستەرپلانی ئەو شارە، بەڵام ئەم داواكاریە وەك سكاڵا بەرز كراوەتەوە لەلایان دادوەری بەختیار عەلی حەمەدەین بەڵام گوێی بۆ نەگیراوە.
بەپێی دادوەری و داواكاریەكان رەگەزی زەوی ژمارە 28 لەسەر 198 دارستان بووە، كە خۆی لە 122 دۆنم زەوی دەبینێتەوە،
وەك لە بەڵگەنامەكاندا هاتووە موڵكی ناوبراو كە پارچەی زەوی (28\108)ی گردی زەرگەتە، بەبریاری ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارە ( 44\18 كانونی دووەمی ساڵی 2005) فرۆشراوە بە كۆمپانیای نۆكان بۆ بەڵێندەرایەتی و گشتی و سنوردار، بەمەبەستی دروست كردنی پرۆژەیەكی گەشتیاری مۆدێرن، كە لە بریارەكەدا هاتووە بەدەر لە یاسای ژمارە ( 22 ) ساڵی ( 1986) واتە فرۆشتنەكە بەزیاد كردنی ئاشكرا نەبووە، ئەو لێژنەیە كە پێكهاتووە بۆ خەمڵاندنی نرخەكە لەلایان دادگاوە لێكۆلینەوەی لەگەڵ نەكراوە كە چۆن خەملێنراوە؟، چۆن هەر ( یەك) دۆنم زەوی بە ( 750000) دینار لەلایەن لێژنەكە خەمڵاندوویانە؟
لێژنەی خەملاندنی ئەو زەویە كە لەلایان ( سەیران حسن فرج وەك ئەندامی لێژنە و عەبدولڵا ئیسماعیل وەك ئەندامی لێژنە و پەروین كاكە حمە سەعید وەك سەرۆكی لێژنە، پەسندی بریار وەزیری شارەوانی ) واژوویان كردووە، لێژنەیەك لەسەر ئەو موڵكەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بۆ هەر دۆنمێك لەو زەویە، ( 750000 ) دینار خەملێنراوە، بە فەرمانی وەزاری ژمارە ( 1725) لە5ی 2ی 2005، پێكهاتوون و دواتر هەمووار كراوە و بەپێی قەرمانی ( 2476، لە 13ی 2ی 2005) لێژنەكە بریاری داوە لەسەر ئەو نرخە لە خەملاندن دا بۆ كۆمپانیای ناوبراو، دواتر ناردراوە بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بۆ جێبەجێ كردنی.