ئیسرائیل : ئێران بە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هەڵەیەکی گەورەی کرد

 

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرپرسی سەرەکی هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ناو دەبات و پەی وایە ئەو هەڵەیە دەبێتە هۆی چارەڕەشی ئێران .

 

یسرائیل کاتس وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە لە وتوێژێکی ڕادیۆییدا ڕایگەیاند ، ئێران سیاسەتێکی هەڵەی پەیرەو کرد ، هاوکات بیری هێنایەوە ئەو کردارەشێوەیەک کاری تیرۆریستیە  هاوشێوەی بوئنووس ئایرێس لە ساڵی 1992 .

 

کاتس ئەم هێرشە بە توندی مەحکوم دەکات و هاوکات داوا لە کۆمەڵگای جیهانی دەکات بۆ بڕینەوەی دەستی ئێران لە ناوجەدا هاودەنگ بن .

Back to top button