بـە ڤیـدیۆ سەربازانی مارێنز لە نێو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە هەلیکۆپتەر جەنگیەکان دابەزین

دان سکافینۆ یەکێکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ و بەرپرسی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانە لە کۆشکی سپی گرتە ڤیدیۆیێکی بڵاوکردەوە و تیادا دەیان سەربازی مارێنز بەدیار دەکەون کاتێ لە هەلیکۆپتەرە جەنگیەکان دادەبەزن لە نێو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پایتەخت و لە تویتێکی خۆی دا لە سایتی توێتەر سکافینۆ نوسیوێتی ” پیادەی دەریاوانی ئەمریکا MV 22 تیمێکی هێزی تایبەتی سەر بە سەرکردایەتی ناوەندی هێزەکانی مارێنز لە نێو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دادەبەزێنی ”

 

شایەنی باسە باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕۆژ سێ شەممە بەر هێرشی لایەنگرانی میلیشیا عێراقیەکانی سەر بە ئێران کەوت و ئاگریان لە یەکێ لە دەرگا سەرەکیەکان و ژووری پاسەوانان و چاودێری بەردا و لەدوای ئەم ڕووداوانە وەزیری بەرگری ئەمریکا مارك ئەسپێر ڕایگەیاند کە بنتاگۆن بەپەلە نیازی وایە 750 سەرباز ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات و هەروەها لیوای بڵاوبوونەوەی خێرا کە ناسراوە بە DRB و 4000 سەرباز لە خۆ دەگریت ئامادەکراون بۆ جووڵە پێکردن

Back to top button