ملیارەها دۆلار دەبرێتە دەرەوەی عێراق و کۆمپانیا بیانیەکان چالاکیەکانیان سڕدەکەن

بەرپرسێکی حکومی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند بەهۆی نالەباری دۆخی ئێستای عێراق لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابووری چەندین کۆمپانیای بیانی ناچار بـوون چالاکیەکانیان سڕبکەن و عێراق جێ بهێڵـن و هەندێ کۆمپانیای دیکەش ئەو پڕۆژانەیان ڕاگرت کە لەسەری ڕێکەوتبـوون

 

لە لایەکی دیکەوە ئاماژەی دا کە ملیارەها دۆلار لە ڕێی سەرمایەدارانی ناوەخۆ و بیانیەکان بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێکرا و بەسەدان سەرمایەدار ڕێکەوتنیان لەسەر بڕۆژەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق سڕکرد و چاوەڕێن بزانـن بارودۆخەکە بەرەو کوێ دەچێت بەتایبەتی لەگەڵ گرژی و ئاڵۆزیەکانی ئەم دوایەی نێوان ئەمریکا و ئێران

Back to top button