پۆلەندا داوای دادگایی کردنی ئەنجام دەرانی هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکات

 

 

لە بەیاننامەیەکی دا وەزارەتی دەرەوەی پۆلەندا ئەمڕۆ پێنج شەممە داوای لە حکومەتی عێراق کرد بەرپرسیارێتی یاسایی بخرێتە ئەستۆی تاوانبارانی هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و هەر کەسێکیش کە هانی داون و دادگایی بکرێن

 

هەروەها پۆلەندا دووپاتی دەکاتەوە بە گوێرەی ڕێکەوتننامەی ڤیەنـا دەربارەی پەیوەندیە دیبلوماسیەکان پێویستە وڵاتی مێوانداریکەر گرێنتی پاراستنی نێردە دبلۆماسیەکان و بارەگاکانیان لـە ئەستـۆی خۆی بگریت

Back to top button