سوپای پاسدارانی ئێران : جەنگ لەگەڵ ئەمریکا نامانترسێنیت

 

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران عەمید حسێن سەلامی ئەمڕۆ پێنج شەممە دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری جەنگ نیە بەڵام لەهیچ ململانێیەکیش ناترسێت و لێدوانی سەلامی لە دوای ئەوە هات سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ئێرانی توومەتبارکرد بە پشتیوانی خۆپیشاندانەکانی بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پایتەخت

 

هەروەها سەلامی گوتی ئێمە وڵات بەرەو جەنگ نابەین بەڵام ترسیشمان نیە لە ڕوبەڕوبوونەوە و بە ئەمریکا دەڵێن بە شێوەیەکی درووست لەگەڵ گەلی ئێران بدوێ و هێزێکمان هەیە لە توانای دایە چەندین جار ئەمریکا تێك بشکێنی

Back to top button