لە 24 کاتژمێردا بە 13 فرۆکە هێزی سەربازی هێندراوەتە عێراقەوە

 

هەواڵە جیهانی و عێراقیەکان پشت ڕاستی دەکەنەوە ئەمریکا بە خێرایی تەواو ، هێزێکی زۆری مارێنز و چەکی تایبەتی لە ماوەی 24 کاتژمێردا گەیاندۆتە عێراق .

 

وەک لە بەشێک لە وێنە و ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت ، لە 24 کاتژمێراد ، بە ڕێکەوتنێکی بە پەلە لە نێوان وەزارەتی بەرگری و دەرەوەیی ئەمریکادا ، بە 13 فرۆکە هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا خۆیان گەیاندۆتە عێراق .

 

ئەوە هاوکاتە لە گەڵ قسەکانی دژ بە یەکی خامنەیی ڕێبەری دینی ئێران و فەرماندەیی سوپای پاسدارانی ئێران ، خامنەیی دەڵێت ئێمە ناهێڵین ئێران بەرەوە جەنگی ئەمریکا بچێت و حسێن سەلامی فەرماندەیی سوپای پاسدرانیش دەڵێت ئێمە لە شەڕی ئەمریکا ناترسین .

 

Back to top button