پەرلەمانی تورکیا پشتگیری ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا دەکات

 

رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی  تورکیا ڕەشنووسێکی پێشنیار کراوی پەسەند کرد کە حکومەت توانایی بڕیاردانی بۆ ڕەوانە کردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا دەبێت کە بتوانێت پشتیوانی حکومەتی یاسایی یەکگرتوویی نشتیمانی لیبیا بکات .

 

بە پێی هەواڵی فەڕەنسا ، 325 نوێنەری پەرلەمانی تورکیا دەنگی بەڵێ یان داوە بەو رەشنووسە پێشنیار کراوەو 184 نوێنەری پەرلەمانیش بە دەنگی نەخێر بەشداریان تێدا کردووە .

 

بە پێی ئەو یاسایە ، حکومەتی تورکیا بۆ ماوەی یەکساڵ ئیزنی یاسایی پێیە هێزی سەربازی ڕەوانەی لیبیا بکات .

Back to top button