یاسین الیاسری وەزیری ناوخۆی عێراق کراوەتە بەرپرسی عەمەلەو خاشاک ڕێژەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا

 

 

وەزیری ناوخۆی عێراق وەک بەرپرسی پاککەرەوەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا پۆستی کاتی بۆ دیاری کراوە

 

لە دوای هێرشی لایەنگران و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە پلانی ئێران بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا ، کاردانەوە نێو دەوڵەتیەکان عێراقی هەراسان کردووە ، بە جۆرێک کە سزای ئابووری و دیپلۆماسی چاوەڕوانی عێراق دەکات .

 

بە لەبەر چاو گرتنی ئەم دۆخە و پێشێل کردنی مافەکانی نێودەوڵەتی دیپلۆماسیەت بە بڕیارنامەی ( ڤییەننا ) کە هێزی سەربازی هەر وڵاتێک بەرپرسە لە دابین کردنی ئاسایشی باڵیۆزخانە و کۆنسوڵی وڵاتان ، عێراق ناچارە باجی بۆ بدات ، بۆیەش وەزیری ناوخۆی عێراق ( یاسین الیاسری ) بە پێسپاردنی پۆستێکی کاتی بۆتە بەرپرسی ( عەمەلە و پاک کەرەوەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ) لە بەغدا .

Back to top button