دەزگای میدیایی خواكوڕك هه‌وڵێك بۆ سازدانی خۆپیشاندان له‌ سلێمانی ئاشكرا ده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ به‌غدا ده‌ستی پێكرد كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ دۆخی ئه‌منی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوار و به‌غدا تێكچووه‌و، بالیۆزخانه‌كان به‌غدا به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان جێده‌هێلن، ئێران هه‌ولده‌دات خۆپیشاندان له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌نجام بدرێت تا دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی بشێوێندرێن.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك له‌ ئێستادا له‌ سنوری سلێمانی هه‌وله‌كان چڕكراونه‌ته‌وه‌ بۆ هاندانی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن دژ به‌ حكومه‌ت.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش به‌ خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌ كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 5ـی 1 خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌بچێت، ئێستا له‌ رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌ویوه‌ندی به‌ ده‌رچوان ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی به‌ براكه‌مه‌وه‌ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بێت له‌ خۆپیشاندان و پێی گوتراوه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌غدای لێده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها خواكوڕك له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ستی كه‌وتووه‌ كه‌ ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی به‌ كاره‌كه‌ هه‌ڵستاوه‌و هه‌وڵده‌دات به‌ فه‌رمانی ئێران دۆخی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هی عێراقی لێبكات، بۆ ئه‌وه‌ی بالیۆزانی وڵاتان به‌غدا جێنه‌هێڵن.

Back to top button