سوپای نیشتمانی لیبیا: فڕۆكه‌یه‌كی توركیامان له ئاسمانی ته‌رابلوس خسته خواره‌وه
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی هێزی سه‌ربازی توركیا بۆ وڵاتی لیبیا دا، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا له لیبیا خرایه خواره‌وه.
سوپای نیشتمانی لیبیا رایانگه‌یاندووه كه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیایان له له ئاسمانی ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا خراوه‌ته خواره‌وه.
له ئێستادا شه‌ڕی ناوخۆی لیبیا كه له نێوان سوپای نیشتمانی لیبیا به سه‌ركردایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر و حكومه‌تی ویفاق به سه‌ركردایه‌تی فالج سیرج به‌رده‌وامه‌و توركیا بڕێاریداوه كه پشتگیری حكومه‌تی ویفاق بكات كه ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیایان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و له لایه‌ن سوپای نیشتمانی گه‌مارۆ دراون.