ئۆپۆزسیۆنی توركیا: ناردنی هێز بۆ لیبیا كێشه‌ی گه‌وره بۆ توركیا دروستده‌كات
سه‌رۆكی پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركی ئی پارت، میر‌ال ئه‌قشنه‌ر رایگه‌یاندووه له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا له باره‌ی ناردنی هێز بۆ ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی ویفاقی لیبی پارته‌كه‌یان ده‌نگیان به نه‌خێر داوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كه به ناردنی هێز هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی توركیا دروست ده‌بێت و ره‌نگه ببێـه هۆی كوژرانی سه‌ربازانی توركیا كه پێویست نیه خوێنینان له‌وێ بڕژێت.
میر‌ال ئه‌قشنه‌ر دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌ی رایگه‌یاند ناردنی هێزی سه‌ربازی توركیا بۆ ناوچه‌یه‌ك دووهه‌زار كیلۆمه‌تر دوور بڕیارێكی هه‌له‌یه و مه‌ترسی تێدایه و پێمان وایه هیچ سودێكی بۆ توركیا تێدا نیه كه ببێته به‌شێك له شه‌ڕێ ناوخۆی لیبیا، وه‌ك و ئه‌وه‌ی له سوریا رووده‌دات.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئی پارتی گوتیشی پێویسته توركیا رۆلی نێوه‌ندگیر بگێڕێت له نێوان حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانی لیبیا و هێزه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر.