خامه‌نی بۆ تره‌مپ هه‌له‌ده‌كه‌یت هۆشداری به‌ ئێران بده‌یت، ئه‌گه‌ر ویستمان زه‌برێكی كوشنده‌تان لێده‌ده‌ین.

 

دوای ئه‌وه‌ی میلیشاكانی عێراق نزیك له‌ ئێران هه‌لیانكوتاسه‌ر سه‌ر بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و سه‌رۆكی ویڵایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند هێڕشه‌كه‌ ده‌ستی ئێرانی له‌پشته‌، له‌ وه‌ڵامدا خامه‌نه‌یی به‌ توندی وه‌ڵامی تره‌مپ ده‌داته‌وه‌.
له‌ تویتێكیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری باڵای ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندووه‌: وه‌ك ده‌بینن سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌نگی دژه‌ ئه‌مریكی و توره‌یی له‌ ئه‌مریكا زیادی كردووه‌، به‌ڵام تره‌مپ تویت ده‌كات و ده‌لێت ئه‌وه‌ له‌ چاوی ئێراندا ده‌یین.
خامه‌نه‌یی بۆ تره‌مپی نوسیوه‌ ئێوه‌ مافی ئه‌وه‌تان نیه‌ ئێران تۆمه‌تبار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وه‌ێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێك بكات به‌ ئاشكرا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه‌ پارێزگاری له‌ به‌رژه‌وه‌ندی و كه‌رامه‌تی خۆمانده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها نوشیویه‌تی هه‌ركه‌س و لایه‌نێك هه‌ڕه‌شه‌مان لێبكات به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ره‌نگاری ده‌بینه‌وه‌ و زه‌برێكی كوشنده‌ی لێده‌ده‌ینه‌وه‌.
شایه‌نی باسه‌ دۆنالد تره‌مپ له‌ تویتێكیدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێران به‌رپرسیاره‌ له‌ كوژراوان و ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر گه‌لی عێراق ده‌كه‌وێت، ئه‌وان باجێكی زۆر گه‌وره‌ ده‌ده‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ هۆشداری نیه‌ به‌لكو هه‌ڕه‌شه‌یه‌.

Back to top button