توركیا وەك رۆژئاوایی كوردستان دەیەوێت لیبیاش داگیر بكات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی توركیا بۆ تاوتوێكردنی بڕیاریی ناردنی هێز بۆ وڵاتی لیبیا كۆبوویه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به ده‌نگی 345 په‌رله‌مانتار ره‌زامه‌ندی درا به ناردنی هێز بۆ ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا، هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ردا به 184 ده‌نگ دژایه‌تی ناردنی هێز كرا.
لای خۆشیه‌وه ئه‌ردۆگان به میدیا ناوخۆیه‌كانی توركیای راگه‌یاندووه كه پشتگیری حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانی كه ته‌رابلوسی پایته‌ختی به‌ده‌سته‌وه‌یه ده‌كه‌ین، ئاماده‌ین بۆ ناردنی هێز بۆ ماوه‌ی ساڵێك هاوكار ئه‌و حكومه‌ته‌ی لیبیا ده‌كه‌ین.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ریه‌كه له وڵاته‌كانی رووسیا و میسر و ئیمارات پشتوانی هێزه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر ده‌كه‌ن، ره‌نگه ئه‌مه ببێته هۆكاری به‌ریه‌ككه‌وتنی رووسیا و توركیا .