هەر مامۆستایەك بایكۆت بشكێنێ خیانەتكارە
خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردۆتەوەو تێیدا داوی لە مامۆستایان كرد كە بە بەرپرسیارێتی پیشەیی و مێژووی خۆیان هەستن و لە ڕۆژی ١٩ ی ١٢ وە دەست بە دەوام بكەنەوەو لە بەرامبەردا مامۆستایانی ناڕازی جەخت لەسەر درێژەدان بە بایكۆت دەكەنەوەو ڕایانگەیاندووە هەر مامۆستاو و بەڕێوەبەرێك پشت لە بایككۆت بكات وەكو خیانەتكار ناوی بڵاو دەكەنەوە .
لەراگەێندراوەكەدا هاتووە:” سۆنگەی بەرپرسیاریتی پیشەیی و مێژوویەوە لە بەر بەرژەوەندی خوێندكارانی سنوری پەروەردەی كەلار داواكارین هاوشێوەی شارەكانی تر لە سبەینێەوە كە دەكات ١٩ _ ١٢ _ ٢٠١٦ دەرگای قوتابخانەكان بكەنەوەو بە پێچەوانەوە لە دوای ئەو بەروارەوە ئیمە هیچ بەرپرسیارێتییەك هەڵناگرین و بەرپرس نین بۆ هەر پێشهاتێك چی لە فەوتانی دەوامی ئەمساڵ بێت یان لە مەترسی موچەی مامۆستایان بێت و هەروەها هەموو دەسەڵاتێك دەدەین بە بەڕێوەبەرەكان.
لە بەرامبەر مامۆستایانی ناڕازی راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە رەتیان كردەوە بایكۆت بشكێنن وە لە داهاتوودا لەوحەەی خیانەت دروست دەكەن و هەر بەڕێوەبەر و بەرپرسیكی پەروەردەیی خیانەت لە هاوپیشەكانی بكات و ناو و وێنەی بڵاو دەكەنەوە كە مامۆستاینی ناڕازی دەڵێت خۆشبەختانە تا ئێستا كەس خیانەتی نەكردووە و هەروەها دەڵێن لەوحەی هەڵوێست بۆ ناو و وێنەی سەرجەم بەڕێوەبەرە بە هەڵوێستەكانی گەرمیان دروست دەكەن .