توركیا هێزێكی دیكه‌ی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان و سوریا كرد

 

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، كاروانێكی نوێی سه‌ربازی توركیا له‌ ده‌روازه‌ی سنوری كفرلوسین گه‌یشته‌ باكوری ئیدلب له‌ سووریا، كاروانه‌كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گولـله‌ نه‌بڕ و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی دیكه‌ كه‌ هاوكاری لۆجستیان هه‌لگرتووه‌ به‌ره‌و خالێكی پشكنین له‌و ناوچه‌یه‌یی كه‌ ئاگربه‌ستی لێ راگه‌یێنداروه‌ چوونه‌.

هه‌روه‌ها له‌ بیست و شه‌شی كانونی یه‌كه‌می رابردوو كاروانێكی دیكه‌ی سه‌ربازی توركیا گه‌یشتنه‌ سه‌ر خاكی سووریا له‌ رێگای ده‌روازه‌ی سنوری كفر لوسین له‌ ئیدلب، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ كه‌ كاروانه‌كه‌ هه‌شتا و پێنج ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی بوونه‌ كه‌ به‌شێكیان به‌ره‌و حه‌له‌ب چوونه‌و به‌شێكی تریش به‌ره‌و رۆژئاوای حه‌له‌ب رۆیشتوون، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ رژێمی سوریا له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو هێڕشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئیدلب چڕكردۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها روانگه‌ی سوریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ئاكامی بۆردوومانی قوتابخانه‌یه‌ك له‌ پارێزگای ئیدلب له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رژێمی سوریا نۆ هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و له‌ نێویدا پێنج منداڵ هه‌یه‌.

Back to top button