سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی: فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکی جۆری بلاك هوكی بە ئاسمانی بەغدا دا دەسوڕێنەوە
دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاریدا کە هێزی سەربازی دیکە ڕەوانە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق دەکەن، ئەمڕۆ سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوێته‌وه گه‌یشتنه ناوچه‌كه و فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش به ئاسمانی به‌غدا دەسوڕانەوە.
سایتی غه‌د پرێس له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه، دوای گەیشتنی سەربازانی ئەمریکا بۆ کوێت و ناوچەکە چەندین، فڕۆكه‌ی جه‌نگیی بلاك هوكی ئه‌مه‌ریكی به ئاسمانی به‌غدادا سوڕاونەتەوە.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیاییش رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رێككاری ئه‌منی له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا توندتر كرا‌و فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی تایبه‌ت رێگه به هیچ ئۆتۆمبێلێك نادات به شه‌قامی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكادا بڕوات، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه خاوه‌نه‌كانیان نیشته‌جێی ده‌وروبه‌ری بینایه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ن.