ئەسیل نوجەیفی: وەڵامی ئەمریکا بۆ حەشدی شەعبی لە چەند ڕۆژی داهاتوو زۆر توند دەبێت
ئه‌سیل نوجێفی سه‌ركرده له به‌ره‌ى رزگاری و گه‌شه‌پێدانى سوننه رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا له رۆژانی داهاتوو زۆر توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌سیل نوجێفی سه‌ركرده له به‌ره‌ى رزگاری و گه‌شه‌پێدانى سوننه‌یه، له لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند، له رۆژانى داهاتوو توندترین هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا ده‌بینین و هێزه‌كانى حه‌شدى سه‌ر به ئێرانیش نه‌رمى ده‌نوێنن. وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ی، نوجێفی ئاماژه بۆ لێدوانه‌كه‌ى مارك ئێسپهرى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت، لێدوانه‌كه‌ى ئێسپه‌ر زۆر روون بووه له‌باره‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌كه، بۆیه زۆر توند و له هه‌مان كاتدا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
رۆژى سێشه‌ممه‌ی رابروو له دژى هێرشێك كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كرابووه سه‌ر باره‌گاكانى حزبوڵاى عێراق، هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هێرشیان كرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا و چه‌ند شوێنێكى باڵه‌خانه‌كه‌یان سووتاند.